تەندروستی

بۆچی پزیشکان ڕێنمایی دەکەن چەوەنەر بخورێت


وەک ئاشکرایە چەوەنەر لە گرنگترین و ھەرزانترین سەوزەواتەکانە، کە بڕێکی باش مەگنیزیۆم و پۆتاسیۆم و چەندین مادەی تری تێدایە کە بەسودن بۆ تەندروستی مرۆڤ.

زانایانی زانکۆی ویک فۆرست-ی ئەمریکی ڕێنمایی خواردنی چەوەنەر دەکەن، بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و خانەکانی خوێن، ھەروەھا خواردنی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن چارەسەر دەکات.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە بڕێکی زۆر ڤیتامین "B9" لە چەوەنەردا ھەیە کە بەوە ناسراوە دڵ لە نەخۆشی جۆراوجۆر دەپارێزێت.

ھەروەک توێژینەوەیەکی تری بەریتانی دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی شەربەتی چەوەنەر، مەترسییەکانی جەڵدەی دڵ و مێشک بەڕێژەی ٤٠% کەمدەکاتەوە.

خواردنی چەوەنەر لەشێوەی زەڵاتەو سوپ، ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن کەمدەکاتەوە، ھەروەک کاریگەری ئیجابی لەسەر تەندروستی گشتی مرۆڤ ھەیە، کە دواجار بەباش بۆ بارودۆخی دەروونی دەگەڕێتەوە.

سەرباری سودەکانی، شارەزایان ھۆشداری خواردنی دەدەن، بۆ ئەو کەسانەی ترشەڵۆکی گەدەیان بەرزەو حەساسیەتیان بەرامبەری ھەیە.


5 مانگ پێشتر - Apr 14 2018 1:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر