هەمەڕەنگ

ڕۆژێک ئەو پرسیارەت کردووە کە ئایا بۆچی پزیشک بە خەتێک دەنوسێت تێگەیشتن لێی قورسە؟


ڕۆژێک ئەو پرسیارەت کردووە کە ئایا بۆچی پزیشکان بە خەتێک شت دەنوسن قورسە بتواندرێت بخوێندرێتەوە،لەو بارەیەوە پەیمانگای نەتەوەییی کۆلێژی دەرمان و پزیشک لە ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامدا ,  نوسینی بەم شێوەیە  بۆ سێ ھۆکار گەڕاندەوە

 یەکەمیان بچوکی ئەو کاغەزەی کە ناوی دەرمانەکانی لەلایەن پزیشکەوە لەسەر دەنوسرێت،ھۆکاری دووھەمیشیان بۆ زۆری ژمارەی ئەو نەخۆشانە گەڕاندەوە کە سەردانی پزیشک دەکەن ئەمەش وا دەکات بە خێرای ناوی دەرمانەکە بنوسێت و تەنھا گرنگی بە حەرفی یەکەمی دەرمانەکە بدات بەمەش دەتواندرێت لە دەرمانەکانی دیکە جیابکرێتەوە ، ھۆکاری سێھەمیشیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە  ئەو کاغەزەی ناوی دەرمانەکانی لەسەر دەنوسرێت جارێکی دیکە ناچێتەوە لای پزیشکەکە وا دەکات گرنگی بە نوسینەکە نەدات.


توێژینەوەکە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە بەھۆی خراپی نوسین لەلایەن پزیشکانەوە و قورسی تێگەیشتن لەلایەن دەرمانسازەکانەوە دەبێتەھۆی مردنی حەوت ھەزار کەس لە سەرتاسەری جیھاندا،ھەر بەپێی توێژینەوەکەش نیوملیۆن کەس ساڵانە لە ئەمریکا گیرۆدە یاخود دەناڵێنن بەدەست وەرگرتنی چارەسەر بە شێوەیەکی ھەڵە.
 



8 مانگ پێشتر - Apr 15 2018 11:17AM
Print Friendly and PDF
زیاتر