تەندروستی

خواردنی دوو ژەم برنجی بۆر لە ھەفتەیەکدا ئەم کاریگەریانە لەسەر لەش دروست دەکات


توێژینەوەیکی نوێی زانکۆی ھارڤارد لە ئەمریکا کاریگەری خواردنی برنجی سپی و بۆر لەسەر تەندروستی مرۆڤ و بەتایبەتی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووھەم ئاشکرا دەکات.

برنجی سپی لە ئەنجامی لابردنی توێکڵە بۆرەکەی دروست دەبێت ،بەم ھۆیەشەوە بەھا خۆراکیە گرنگەکانی لەدەست دەدات بۆیە خواردنی پێنج جاری برنجی سپی لە ھەفتەیەکدا بەھۆکاری توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووھەم  داناوە، بە پێچەوانەی برنجی سپی، برنجی بۆر بەھۆی دەوڵەمەندی بە ڕەگەزە خۆراکیە گرنگەکانی وەک ڕیشاڵ و کانزا و ڤیتامین و ئاوێتەی"VETONIC" خواردنی دووجار یاخود زیاتری لە ھەفتەیەکدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

لێکۆڵەرەوان ئەوەشیان ئاشکراکرد گۆڕینی ٥٠ گرام لە برنجی سپی بۆ برنجی بۆر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بە ڕێژەی %١٦ کەمدەکاتەوە، مەترسیەکە بۆ %٣٦ کەمدەبێتەوە ئەگەر دانەوێڵە وەک گەنم و جۆ بخورێت، بۆیە توێژەرەوان داوا دەکەن گرنگی بە خواردنی بەرھەمی دانەوێڵەی بدرێت لە جیاتی خواردنی برنجی سپی.

ھەر لەم بارەیەشەوە توێژەر"Ke Sen" کە لە نەخۆشخانەی ژنان لە بۆستن کاردەکات ئاشکرای دەکات بەکارھێنانی برنجی سپی لەم ساڵانەی دوایدا لە ئەمریکا زۆر زیادیکردووە ھەر ئەمەش وایکردووە توشبوون بە شەکرە و قەڵەوی لە ئەمریکا زۆر زیاددبکات ، برنجی بۆر و گەنم و جۆشی وەک باشترین جێگرەوە بۆ برنجی سپی داناوە.


4 مانگ پێشتر - Apr 15 2018 2:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر