تەکنەلۆژیا

پێدەچێت سۆنی لە ساڵی داھاتوودا ئامێری پلەیستەیشن ٥ ئاشکرا بکات


شەیدایانی یارییە ڤیدۆییەکان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی بەرھەمھێنانی نوێترین ئامێری یاری ڤیدیۆیی کۆمپانیای Sony ژاپۆنین و لەوبارەیەوە دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامێری پلەیستەیشن 5 لەساڵی 2019دا دەخرێتە ڕوو.
لەئامێرە نوێیەکەدا پێشبینی گۆڕانکاری گەورە و زیادکردنی چەندین تایبەتمەندی تەکنەلۆژی ئاستبەرز دەکرێت کە دیارترینیان بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای ھۆلۆگرامە لەبری ئینتەرفەیسی 2 دووری و 3 دووری، بەجۆرێک ڤیدیۆگەیمەکە بەشێوەی وێنەی ھۆلۆگرامی لەدەرەوەی بۆکسەکە بەرجەستە دەبێت و بەکارھێنەر دەتوانێت ئاوێتەی یارییەکە بێت.
سەبارەت بەکوالیتی وێنەکان ئەوا گومانی تیا نیە کە بەتەکنەلۆژیای 4K Ultra HD دەبێت کە باوترین تەکنەلۆژیا دەبێت لە 5 ساڵی داھاتوودا.
ھاوکات باس لەوە دەکرێت کە توانای ئەمبارکردنی ھارد درایڤی ئامێرە نوێیەکە 500 گێگابایت و ڕامەکەی 16 گێگابایت دەبێت.
یەکێک لەگرنگترین تایبەتمەندییە چاوەڕوانکراوەکانی پلەیستەیشن 5 ئەوەیە کە پلاتفۆرمێکی ھاوبەشی دەبێت و رێگە بەبەکارھێنەر دەدات لەڕێی تابلێت و سمارتفۆن و لاپتۆپەکانیانەوە کۆنێکت ببن بەئامێری پلەیستەیشنەکە.


4 مانگ پێشتر - Apr 15 2018 4:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر