هەمەڕەنگ

بەبێ بوونی دەست و قاچەکان کاری فۆتۆگرافی دەکات


"Achmad Zulkarnain- ئەچمەد زولکەرنیانی"، فۆتۆگرافەرێکە خەڵکی ئیندۆنیزیایە، تەمەنی ٢٥ ساڵە، ئەم فۆتۆگرافەرە بەبێ بوونی دەست و قاچەکانی لەدایک بووە.
ئەم فۆتۆگرافەرە دەڵێت، ناھیڵم ھیچ کات رێگری بۆ ھەنگاوەکانم دابنێم ،نامەوێت خەونەکانم سنوردار بکرێت، ھیوادارم خەڵک بەتەنھا تەماشای سنورداریەکانی من نەکەن،بەڵکو تەماشای باشترین کارەکانم و جوانیەکانی بکەن.
"ئەچمەد" پێشی وایە کە کامێراکەی وەک بەشێک و پارچە گۆشتێکی جەستەی وایە، کە خوا پێی بەخشیوە.
ئەو فۆتۆگرافەرە خاوەن پێداویستی تایبەتە، ھیواخوازە خەڵک بەچاوی بەزەییەوە تەماشای کارەکانی نەکەن.
"Achmad Zulkarnain- ئەچمەد زولکەرنیانی" دەشڵێت شانازی بەبوونی خۆیەوە دەکات، کە بە خاوەن پێداویستی تایبەت ھاتۆتە ژیان، بەردەوام دەڵێم بەڵی من خاوەن پێداویستی تایبەتم، بەڵام کەسێکی کەم نیم بۆ کۆمەڵگا بەڵکو من کەسێکی جیاوازم.



هەفتە پێشتر - Apr 16 2018 10:23AM
Print Friendly and PDF
زیاتر