هەمەڕەنگ

بیڵ گەیتس و ئەنجێلینا جولی بە کاریگەرترین کەسایەتی جیھان ئەژمارکران


"ئەنجێلینا جولی" ئەکتەر و "بیڵ گەیتس" بازرگانی ناودار، لە ڕێی ڕێکخراوێکی جیھانییەوە، وەک دیارترین و کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ھاتنە ھەڵبژاردن.
ڕێکخراوی بۆگۆفی جیھانی، لە پڕۆژەیەکدا ھەستا بە دەستنیشانکردنی کاریگەرترین کەسایەتی دنیا لە نێوان ژنان و پیاواندا، تێیدا "ئەنجێلینا جولی" و "بیڵ گەیتس" توانییان ببنە خاوەنی ناسناوەکە و وەک کاریگەرترین کەسایەتی ئەمساڵ بێنە ھەڵبژاردن.
لەم ھەڵبژاردنەدا، زیاتر لە ٣٧ ھەزار کەسایەتی ناو ٣٥ دەوڵەتی دنیا کاندید کرابوون، لە ناویاندا ئەم دووانە توانییان ناسناوەکە بەدەست بھێنن.
لە ڕیزی پیاواندا ئەو کەسایەتییانەی توانییان تا دوا قۆناغی ھەڵبژاردنەکە بڕۆن و زۆرترین دەنگ بەدەست بێنن، بریتی بوون لەمانە، بیڵ گەیتس، باراک ئۆباما، جاکی چان، شی جین بینگ، جاک ما، ڤلادیمێر پوتین، دالای لاما، ناریندرا مۆدی، ئەمیتاب باجان و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
ھەروەھا ژنەکانیش بریتی بوون لە ئەنجێلینا جولی، میشێل ئۆباما، ئۆپرا وینیفری، شاژنە ئێلیزابێپی دووەم، ھیلاری کلینتن، ئێما واتسۆن، مەلالە یوسفزەی، ئەنجێلا مێرکڵ، تایلەر سوێفت و مادۆنا.



هەفتە پێشتر - Apr 16 2018 1:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر