تەکنەلۆژیا

ژاپۆن رۆڵی رۆبۆت لەچاودێری و خزمەتکردنی بەساڵاچوان فراوانتر دەکات


ژاپۆن یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین رێژەی بەساڵاچوان لەخۆدەگرێت ئەوەش وایکردوە ئەرکێکی زۆر بکەوێتە سەرشانی ئەو کارمەندانەی لەخانەکانی بەساڵاچووان ئەرکی چاودێری و خزمەتکردنیان ڕایی دەکەن.
لەو ڕووەوە کۆمپانیا و دامەزراوەکانی بواری رۆبۆتیکس لەو وڵاتەدا ھەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ پەرەپێدانی ئامێر و سیستمی رۆبۆتی کە ئەرکی سەرشانی کارمەندەکان سووکتر دەکات و سەربەخۆییەکی زیاتر بۆ ئەو بەساڵاچووانە دەستەبەر دەکات کە ھێشتا لەماڵەکانی خۆیاندا ژیان بەسەر دەبەن.
بەشێک لەو سیستمە رۆبۆتییانە بۆ ئەوە دیزاین کراون کە یارمەتی کەسانی بەساڵاچوو بدەن بۆ ھەستان لەسەر جێ و دانیشاندنیان لەسەر کورسی.
ھاوکات پەرە بەچەند سیستمێکی رۆبۆتی دەدرێت کە پێشبینی پێداویستییە رۆژانەکانی بەساڵاچووان دەکات، لەوانە کاتی رۆیشتن بۆ توالێت.
لەپێنج ساڵی رابردوودا پەیمانگای زانست و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لەژاپۆن ھاریکاری ٩٨ کۆمپانیای کردوە بۆ تاقیکردنەوەی داھێنانە رۆبۆتییەکانیان، کە تا ئێستا ١٥ ئامێری رۆبۆتییان خراوەتە قۆناغی بەرھەمھێنانەوە.



4 مانگ پێشتر - Apr 16 2018 1:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر