تەندروستی

لە ڕێگای پەیڕەوکردنی ئەم ھەشت ھەنگاوەوە دەتواندرێت پارێزگاری لە تەندروستی ڕیخۆڵە بکرێت


لە ڕێگای پەیڕەوکردنی ئەم ھەشت ھەنگاوەوە دەتواندرێت پارێزگاری لە تەندروستی ڕیخۆڵە بکرێت:


١-خۆت وا ڕابێنە کە درەنگ نەچیت بۆ تەوالێت: چونکە دواخستنی وا دەکات ئەو پاشەڕۆیانەی لە ڕیخۆڵەدایە بچێتە خوێنەوە،بەم ھۆیەشەوە مرۆڤ دووچاری نەخۆشی قۆڵۆن و گرژی ڕیخۆڵە دەکات ، گرفت بۆ کۆئەندامی ھەرس دروست دەبێت و دەبێتە ھۆی ئاوسانی گەدە ھەروەھا توشکردنی مرۆڤیش بە گرانی ھەرس.

٢-با شێوازی ژیانت چالاک بێت واتە ھەوڵبدە پلیکانە بەکاربھێن و مەسعەد بەکارنەھێنیت،بە تەواوی پشت بە ئوتومبێلەکەت مەبەستە بەو شێوەیە ڕایبگرە مەودایەک بھێڵیتەوە بۆخۆت کە ھەندێک لە ڕێگاکە بە پێ ببڕیت،یارمەتیدەردەبێت لەچالاکردنی سوڕی خوێن و ڕۆشتنی خوێن بەباشی بۆ بەشەکانی لەش ،ھەموو ئەمانە وادەکات کۆئەندامی ھەرس بەباشی کارەکانی ئەنجامبدات.

ھەروەھا ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆژانە، وەرزشی دڵ بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٣٠ خولەک ڕۆژانە بەسە بۆ پارێزگاریکرن لە تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵە.

٣-زاڵبوون بەسەر ھیلاکی و دڵەڕاوکێ: یەکێک لە گرنگترین ئەو ھۆکارانەی کاریگەری لەسەر کۆئەندامی ھەرس ھەیە ھیلاکی و دڵە ڕاوکێیە، ھیلاکی کاریگەری خراپی لەسەر خێرا تێپەڕانی خواردن بە ڕیخۆڵە ھەیە،و ھانی لەشیش دەدات ترشەڵۆکی زۆر دەربدات بەم ھۆیەشەوە مرۆڤ دووچاری برینی ڕیخۆڵە دەکات.

بۆیە گرنگە بەشێک لە کاتەکانی ڕۆژانە بۆ پشودان و بەجێھێنانی وەرزشی ھەناسەدان تەرخان بکەیت.


٤-پەیڕەوی خۆراکی واتا دیاریکردنی کاتەکانی خواردن: پەیڕەوی خۆراکی بەتەنھا واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ئایا چی بخورێت،بەڵکو ئەوەش دەگرێتەوە کە ئایا کەی بخورێت و لە چ کاتێکدا بخورێت،لەشی مرۆڤ توانای ئەوەی ھەیە بەزووی لەسەر شتەکان ڕابێت نموونەش ئەگەر کاتی ژەمەکانی خواردنت دیاریکردبێت ئەوا گەدە لە ئامادەکاریدادەبێت بۆ ئەوەی پێشوازی لە خواردنەکە بکات،گرنگترین شتیش کە پێویستە لێی دوربکەوینەوە خواردنی نانە دوو کاتژمێر پێش نوستن،تەنانەت ئەگەر خواردنەکە سوکیش بێت.

٥-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵیان تێدایە،ئەم مادە ڕیشاڵیانە زۆر گرنگن بۆ باشکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە ھەروەھا چالاکردنی و دابەزانی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخشی خوێن  ، بە گشتیش سود بە لەش دەگەینێت،چونکە ڕیشاڵەکان زوو دەتوێنەوە وەک شۆفان و جۆ و میوە مزرەکان ،بەزالیا،فاسۆلیا،گوێزەر ھەیە.

ئەو ڕیشاڵانەش کە زوو ناتوێنەوە لە گەدەدا بۆ ماوەیکی زۆر دەمێنێتەوە ھەروەھا جوڵەی ڕیخۆڵە ماوە درێژتر دەکات بەمەش ڕێگری دەکات لە توشبوون بە قەبزی، کە ئەمەش لە ئاردی گەنم و سەوزەوات وەک قەڕنابیت و فاسۆلیای سەوز ھەیە، ئەمانە ئەو خۆراکانەن کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵە نەتواوەکان.

٦-خواردنەوەی ئاو: کۆئەندامی ھەرس پێویستی بە ئاوە بۆ توانەوەی چەوری و ڕەگەزی خۆراکی، بەمەش جوڵە و گواستنەوەی خۆراکەکان بۆ ڕیخۆڵە ئاسان دەکات، بۆیە پێویستە ڕێژەی پێویست ئاو بخورێتەوە.

زۆر جار یەکێک لە ھۆکارەکانی قەبزی کەمی ئاوە لە لەشدا چونکە لەم کاتەدا ڕیخۆڵە دووچاری وشکبوون دەبێت،ھەروەھا ڕەنگی میزیش تۆخ دەبێت بۆیە پێویستە ڕۆژانە ٦ بۆ ٨ کوپ ئاو بخورێتەوە لەپاڵ ئەمەشدا پێویستە گرنگی بە چالاکی ڕۆژانە بدرێت.

٧-میوە و سەوزەوات: سەوزە و میوە بەھۆی بوونی ڕیشاڵ تیایدا گەدە و ڕیخۆڵە پاکدەکەنەوە ھەروەھا  ئاسن و ڤیتامینەکانیشی تێدایە ،خواردنیان بۆ کۆئەندامی بەرگری و کۆئەندامی ھەرس زۆر بەسودە و لە زۆر نەخۆشی درێژخایەن وەک شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ مرۆڤ دەپارێزێت.

٨-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین: پڕۆتین بەشدارە لە تەندروستی ڕیخۆڵەکان،وەک پڕۆتینی گیانداری و ڕووەکی بەو مەرجەی کە نابێت چەوربن بەڵام باشترین سەرچاوە چەرەسات ،پاقلەمەنی،ھێلکە و بەرھەمی سپیایەکان،ماسی،گۆشتی کە چەوری کەیە.



2 مانگ پێشتر - Apr 16 2018 2:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر