تەندروستی

نۆ سودی جگەر و سیقەتۆرە


گۆشتی سپی دادەندرێت بە سەرچاوەی سەرەکی پڕۆتین،خۆشی تامەکەیان وا دەکات لەگەڵ کڕینی گۆشتی مریشک جگەر و سیقەتۆرەش بکڕدرێت،لەگەڵ ئەو تامەخۆشەش کە ھەیانە خواردنیان ئەم سودانەی ھەیە:

-سودەکانی جگەری مریشک:

١-ڤیتامین ‘‘B١٢‘ بۆ لەش دابین دەکات ، یەکێکە لە ڤیتامینە سەرەکیەکان کە یارمەتی بەرھەمھێنانی خانەی سوری خوێن دەدات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە کەمخوێنی و سنورێکیش بۆ ئەنیمیا دادەنێت.

٢-جگەر ڤیتامین "A" تێدایە ،کە ئەمیش بەسودە بۆ چاو و بینینیش باش دەکات.

٣-بەسودە بۆ ددان ، پوک ، ئێسک،ڕێژەیەکی بەرز لە فۆسفۆری تێدایە لەگەڵ کالیسیۆمدا بەشدارە لە پێکھێنانی ئێسکدا.

٤-ڤیتامین‘‘B١‘‘ تێدایە،ڤیتامینێکی گرنگە کاردەکات لە نوێکردنەوەی شانە و خانەکانی لەش و پێست.

٥-توانای منداڵبوون بەھێز دەکات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ترشی فۆلیک لە جگەردا،ڕێگری دەکات کۆرپەلە بە شێواوی لەدایک ببێت.

سودەکانی سیقەتۆرە

١-سەرچاوەکی دەوڵەمەند بە ئاسن و ڕۆڵێکی گرنگیش دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کەم خوێنی، لەپاڵ بوونی ئاسن ھەریەکە لە مەگنسیۆم و زینک و پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕیشی تێدایە.

٢-ئەو ڕیشاڵە خۆراکیەش کە تێدایەتی یارمەتی ئاسانکردنی کرداری ھەرس دەدات.

٣-مێشک چالاک دەکات،وا دەکات کۆئەندامی دەمار بە شێوەیەکی چالاک کارەکانی بەجێ بھێنێت.

٤-ڕێژەی چەوری زۆر کەمە،بۆیە دادەندرێت بە ژەمێکی زۆر باش بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن.


5 مانگ پێشتر - Apr 17 2018 2:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر