تەکنەلۆژیا

کارتی زیرەکی داینامیکس والێت کاری بانکی بۆ بەکارھێنەران ئاسانتر دەکات


کۆمپانیای Dynamics کارتێکی زیرەکی نوێی دیزاین کردوە کە ئاسانکاری زۆر بۆ بەکارھێنەران دەستەبەر دەکات لەمامەڵەی بانکی و مامەڵەی کڕین و فرۆشتندا.
کارتی زیرەکی Dynamics Wallet رێگە بەبەکارھێنەر دەدات سوود لەچەندین بژاردەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەئەکاونتی جیاجیاوە وەربگرن.
یەکێک لەتایبەتمەندیە سەرنجڕاکێشەکانی کارتە زیرەکەکە بریتیە لەو شاشە بچووکەی بۆی دیزاینکراوە کە لەڕێیەوە زانیاری ورد و درشت بەبەکارھێنەرکە دەدرێت لەوانە ناو و ژمارەی کارتەکە و کۆدەکەی و بڕی باڵانس و وادەی ئێکسپایەربوون.
لەڕووی سێکیوریتی و پاراستنی داتاوە، کارتی زیرەکی Dynamics Wallet پشت بەتەکنەلۆژیای بلاکبۆکس کریپتۆ دەبەستێت کە تەکنیکێکی سەلامەتترە بۆ پاراستنی داتا و زانیارییەکان.
پێشبینی دەکرێت کارتی زیرەکی Dynamics Wallet بەر لەکۆتای ئەمساڵ کاری پێ بکرێت و تا ئێستا چەندین کۆمپانیای بەناوبانگی وەک Mastercard و Visa Card و جەی سی بی بەشداریان لەپرۆژەکەدا کردووە.


مانگ پێشتر - Apr 17 2018 4:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر