تەکنەلۆژیا

ئاکتیڤیژن ئامادەکاری بۆ بەرھەمھێنانی ڤیدیۆگەیمی نوێی کۆڵ ئۆف دیوتی بلاک ئۆپس ٤ دەکات


ڤیدیۆگەیمی Call of Duty یەکێکە لەو ڤیدیۆگەیمانەی زۆرترین شەیدای ھەیە لەنێو بەکارھێنەراندا و ھاوشێوەی ڤیدیۆگەیمی FiFa ھەموو ساڵێک بەشێکی نوێی لێ دەخرێتە ڕوو.
بۆ ئەمساڵیش کۆمپانیای Activision دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێچکەی زنجیرە ڤیدیۆگەیمەکانی Black Ops کە دوایین بەشی سێ ساڵ لەمەوبەر بڵاوکرایەوە.
لەو ڕووەوە کۆمپانیاکە دوپاتی کردوەتەوە کە ئێستا سەرگەرمی کارکردنە لەسەر بەرھەمھێنانی Call of Duty Black Ops 4 و بەنیازە بەر لەکۆتایی ئەمساڵ بڵاوی بکاتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشە نوێیەکەی Call of Duty لەلایەن کۆمپانیای Treyarchەوە پەرەی پێدەدرێت و ناوەرۆکی ڤیدیۆگەیمەکە پەیوەندیدارە بەجەنگەکانی سەردەمەوە.
ھاوکات پێشبینی دەکرێت کە ڤیدیۆگەیمی Call of Duty Black Ops 4 بێجگە لەئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 2، ڤێرژنێکی تایبەتی لێ بەردەست بکرێت بۆ بەکارھێنەرانی ئامێری نێنتێندۆ سویچ.


8 مانگ پێشتر - Apr 18 2018 2:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر