تەکنەلۆژیا

تایبەتمەندی گوگڵ ئەسیستەنت چەندین زمانی نوێی بۆ زیاد دەکرێت


خزمەتگوزاری Google Assistant ئەپلیکەیشنێکی یاریدەدەری دەنگییە و ئێستا لەبەشێک لەسمارتفۆنەکانی ئەندرۆید و ئامێرە زیرەکەکانی ماڵ  فەراھەم کراوە.
یاریدەدەری دەنگی Google Assistant رێگە بەبەکارھێنەر دەدات بە فەرمانی دەنگی کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆر لەتایبەتمەندی و خزمەتگوزارییەکانی سمارتفۆن و ئامێرە زیرەکەکانی تر بکات.
لەھەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیای Google ئاشکرای کرد کە بەر لەکۆتایی ئەمساڵ یاریدەدەری دەنگی Google Assistant بە 30 زمانی جیاجیا بەردەست دەبێت.
لەقۆناغی یەکەمدا Google بەنیازە لەچەند مانگی داھاتوودا زمانی سویدی و نەرویجی و دانیمارکی و ھۆڵەندی و ھیندی و ئیندۆنیزی و تایلەندی بۆ زیاد بکات.
بڕیاریشە بەر لەکۆتایی ساڵی 2018 زمانە فەراھەمکراوەکان بگاتە 30 زمانی جیھانی بەجۆرێک رێژەی لەسەدا 95ی ئامێرە زیرەکەکانی سیستمی ئەندرۆید دەگرێتەوە لەجیھاندا.
ھاوکات کۆمپانیای Google ئاماژەی بەوە کردوە کە بەکارھێنەر بەئاسانی و بەخێرای زمانی یاریدەدەری دەنگیی Google Assistant دەگۆڕێت، بەجۆرێک کە دوای بیستنی فەرمانە دەنگییەکە بەهەر یەک لەو زمانانە ئەوا راستەوخۆ Settingەکەی دەگۆڕێت بۆ سەر ئەو زمانە.


مانگ پێشتر - Apr 19 2018 1:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر