تەکنەلۆژیا

ئامێری Hushme ناوەڕۆکی پەیوەندی مۆبایل لەکەسانی دەوروبەر دەشارێتەوە


پاراستنی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکانی مۆبایل لەکەسانی دەوروبەر یەکێکە لەخواستە گرنگەکانی بەکارھێنەران، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی پەیوەندی بەژیانی تایبەتی یاخود نھێنییەکانی کار و پیشەکانیان هەیە.
لەو ڕووەوە کۆمپانیاییەکی ئۆکرانی پەرەی بەھێدسێتێک داوە کە قسەکانی بەکارھێنەر لەکاتی ئەنجامدانی پەیوەندی مۆبایلدا تەمومژاوی دەکات بەجۆرێک کەسانی دەوربەر ھیچ لەناوەرۆکەکەی تێناگەن.
ھێدسێتی Hushme لەسەر دەمی بەکارھێنەرەکە جێگیر دەکرێت و لەڕێی بلوتوسەوە بەسمارتفۆنی بەکارھێنەرەکە کۆنێکت دەکرێت.
ئامێرەکە مایکرۆفۆن و سپیکەریشی لەگەڵدایە و لەکاتی گفتۆگۆکردندا دەنگی جیاوازی وەک دەنگی رۆبۆت و باران بەرھەمدێنێت کە ناوەڕۆکی راستەقینەی گفتوگۆکە دەشارێتەوە و لەھەمانکاتیشدا کەسانی دەوروبەر ھەراسان ناکات.
بڕیارە کۆمپانیاکە لەچەند مانگی داھاتوودا ھەزار یەکە لەو ئامێرە بەردەست بکات.



5 مانگ پێشتر - Apr 21 2018 1:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر