تەکنەلۆژیا

نۆکیا بەھێزترین مۆبایل دەخاتە بازاڕەوە


بڕیارە کۆمپانیای "HMD GLOBAL"ی خاوەن ناونیشانی بازرگانی نۆکیا، لە داھاتوویەکی نزیکدا نوێترین مۆبایلی زیرەکی نۆکیا بە تایبەتمەندی زۆر ناوازە و بەھێز بخاتە بازاڕەوە.
بڕیارە مۆبایلە نوێکەی نۆکیا بە ناوی "نۆکیا ئێکس" بێ و وەک ڕکابەری ئایفۆن بکەوێتە بازاڕەوە، ڕووکەشی دەرەوەی بە کانزای سلڤەر و شووشەی بەھێز دروست کراوە، کە دەتوانێ بەرگەی بەرکەوتن و شوخت و پەڵە بگرێ.
ئەو مۆبایلە نوێیە بەدوو جۆری جیاوازە، کە ھەریەکەیان دوو کامێرا و ھاوێنەی بەھێز و پێشکەوتووی جۆری "ZEISS"یان بۆ بەستراوە، ھاوکات پرۆسیسەری کوالکۆم و میدیا تێکی بۆ دانراوە، ڕامەکەی چوار تا شەش گێگابایت دەبێ و تایبەتمەندی پەنجەمۆری و خوێنەرەوەی ڕووخساری مرۆڤە کە لەگەڵ شاشەکەی پێوەست دەکرێ.
جێی باسە، کۆمپانیای نۆکیای فنلەندی دوای دەیان ساڵ لە دوورکەوتنەوە لە دنیای مۆبایل و تەکنەلۆجیا، بەم دوایییە ناونیشانە بازرگانییەکەی لەلایەن کۆمپانیای ئێچ ئێم دی گلۆباڵ ھاتەوە کڕین، یەکەم مۆبایلی تازەشی بریتی بوو لە ڤێرژنی نۆکیا ٣٣١٠، کە ماوەیەک پڕفرۆشترین و بەناوبانگترین ھاندی مۆبایل بوو لە دنیا.


5 مانگ پێشتر - Apr 23 2018 9:54AM
Print Friendly and PDF
زیاتر