تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای Goodyear بیرۆکەی تایەیەکی زیرەک و ھاوڕێی ژینگە ئاشکرا دەکات


کۆمپانیای Goodyear کە یەکێکە لەبەرھەمھێنەرە بەناوبانگەکانی تایەی ئۆتۆمبێل لەجیھاندا وەرچەرخانێکی گەورە لەدیزاینی تایە دێنێتە ئاراوە.
کۆمپانیاکە بەمدواییە بیرۆکەی تایەی ئۆکسجینی ئاشکرا کرد کە بەجۆرێک دیزاینکراوە دوانۆکسیدی کاربۆن ھەڵدەمژێت و ئۆکسجین دەداتەوە.
شێوەی نەخشی سەر تایەکە یارمەتی دەدات بۆ ھەڵمژینی شێ، کە دواتر لەگەڵ دوانۆکسیدی کاربۆنەکە بەکردارێکی ھاوشێوەی رۆشنەپێکھاتن گازی ئۆکسجین بەرھەمدێنێت.
جگە لەوەش لەمیانەی کرداری رۆشنە پێکھاتندا، بڕێک تەزووی کارەبا دروست دەبێت کە سوودی لێ وەردەگیرێت وەک سەرچاوەیەکی وزە بۆ کارپێکردنی بەشە ئەلیکترۆنییەکانی تایەکە.
جێی ئاماژەیە تایەکە بەتەکنیکی چاپی سێ دووری بەرھەم دەھێنرێت.


3 مانگ پێشتر - Apr 27 2018 4:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر