جیهان

8 جۆر خواردن نابێت پێش خواردنی بشۆردرێتەوە


وەک ئاشکرایە شۆردنەوەی خواردن گرنگە بۆ خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشی، بەڵام ھەندێک خواردن شۆردنەوەی باش نیە یان زیان بەخشە، چونکە دەبێتەھۆی خراپ بوون و زیانگەیاندن بەخواردنەکە.

خواردنەکانیش بریتیین لە: 

١- ھێلکە: چونکە توێکڵەکەی ھێلکەکە لە بەکتریاو پیسی دەپارێزێت.
٢- قارچک: دەکرێت ئاوێکی پێدا بکرێت، بەڵام نابێت زۆر بشۆردرێتەوە، چونکە مادە خۆراکییەکانی لەناودەبات.
٣- گۆشتی کاڵ: چونکە بەکوڵاندنی ھەموو بەکتریاکانی لەناو دەبات.
٤- ماسی: زۆربەی کات ماسی پاک و ئامادەکراوە لە کاتی کڕیندا، ھەربۆیە شۆردنەوەی کارێکی پێویست نیە.
٥- مریشک: ڕێنمایی ئەوە دەکرێت مریشک نەشۆردرێتەوە، چونکە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەو بەکتریایەی کە بەسەر مریشکەکەوەیە زیاتر بڵاودەبێتەوە.
٦- ئەو سەوزەواتانەی کە لەناو قوتودا ھەڵگیراون، نابێت بشۆردرێتەوە، چونکە لە بنەڕەتدا ئامادەکراوە بۆ خواردن.
٧- مەعکەرۆنەی کوڵاو: نابێت ئاو بکرێت بە مەعکەرۆنەی کوڵاودا چونکە مادە خۆراکییەکانی ناوی لەناو دەبات.
٨- خۆراکە بەستووەکان: نابێت ئەو بەفرو سەھۆڵەی بەسەر خواردنەوەیە بەئاو لێ بکرێتەوە، بەڵکو دابنرێت خۆی بتوێتەوە.



3 هەفتە پێشتر - Apr 27 2018 6:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
1