تەندروستی

پێش خەوتن سندی بخۆن


بەپێی ھەواڵێک کە لە ماڵپەری "livestrong"دا بڵاو کراوەتەوە،باس لە سووەکانی خواردنی میوەی سندی دەکات پێش خەوتن و دەڵێت، پزیشکان دوای ئەنجامدانی چەند تاقیکردنەوەیەک ئەوەیان سەلماندووە،کە خواردنی میوەی سندی پێش خەوتن بەھۆی پێکھاتە بەسوودەکەیەوە یارمەتیتان دەدات لە ھەبوونی خەوێکی قووڵ و پاراستنی جەستە لە مادەی زیانبەخش، بۆیە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن بەخواردنی سندی پێش خەوتن، چونکە ئەم سوودانەی خوارەوەی ھەیە:-

١-  خواردنی سندی پێش خەوتن کێشت کەم دەکاتەوە: ئەگەر دەتەوێت ببێتە خاوەن جەستەیەکی رێک و کەمچەوری، ئەوا پێویستە شەوان پێش خەوتن یەک دانە لە میوەی سندی بخۆی، چونکە ئەم میوەیە یارمەتی جەستە دەدات لە کەم کردنەوەی چەوری جەستە و سووتانی کالۆری زیادە، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی کێش.

٢- ھەبوونی خەوێکی قووڵ: پزیشکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە شەوان کێشەی خەویان ھەیە و بەدەست بێ خەوییەوە دەناڵێنن، ئەوا پێش چوون بۆ سەر جێگەیان یەک سندی بخۆن، چونکە ئەم میوەیە مێشک ئارام دەکاتەوە.



6 مانگ پێشتر - May 2 2018 4:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر