تەندروستی

ئەو ماڵەی تیشکی خۆری تێناچێت دکتۆر سەردانی دەکات


پزیشکێکی پسپۆڕ جەخت لەسەر گرنگی تیشکی خۆر دەکاتەوە بۆ جەستەی مرۆڤ، چونکە سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین "D"یە. 

پزیشکی پسپۆڕی لە دایک بوون و مناڵان بولنت ئورمان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە، چەندین توێژینەوە لەسەر ڤیتامین D ئەنجامدراوە، کە کەمبوونی لە جەستەدا مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە زیاد دەکات، ھەروەھا کەمبوونی مەترسی ژەھراویبوونی کۆرپە زیاتر دەکات، ئەویش لەڕێی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێنی دایکەکە.

ناوبراو ڕونیشیکردەوە، ڕۆژانە ھەر کەسێکمان پێویستی بە ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک تیشکی خۆر ھەیە بۆ ئەوەی ڤیتامینی "D"ی پێویست بدات بەجەستە.

ئەو پزیشکە پەندێک بەبیر ھەموان دەھێنێتەوە کە دەڵێت: " ھەر ماڵێک تیشکی خۆری تێنەچێت، پزیشکی تێدەچێت".

ئەو پێی وایە نابێت زۆر لە تیشکی خۆر دوربکەوینەوە، ھەروەھا نابێت زۆر بەر تیشکی بەھێزی خۆر بکەوین، ئەویش لەپێناو خۆبەدورگرتن لە شێرپەنجەی پێست.



6 مانگ پێشتر - May 2 2018 8:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر