تەندروستی

گرنگترین سوودەکانی پیازی سور


بەپێی توێژینەوەکان، خواردنی پیازی سور چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی، ھەروەھا مرۆڤ لەچەندین نەخۆشی دەپارێزێت، پیازی سوور دەوڵەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکانی "C" و "E"، کەیارمەتی جەستە دەدەن لە کەم کردنەوەی خانە شێرپەنجەییەکان، ھەروەھا رۆڵێکی کاریگەری ھەیە لەپاککردنەوەی جەستە لە بەکتریا و ماددە ژەھراوییەکان.
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، خواردنی پیازی سور، مرۆڤ لە تووشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت، و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە و بەرگری لەش بەھێز دەکات، ھەروەھا چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ سەرما و ھەڵامەت و یارمەتیدەرە بۆ تواندنەوەی چەوری و دابەزاندنی کێش.



3 مانگ پێشتر - May 3 2018 10:35AM
Print Friendly and PDF
زیاتر