هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ.. شێرێک ھێرش دەکاتە سەر خاوەنەکەی دوای ١٠ ساڵ بەخێوکردن


گرتەیەکی ڤیدیۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت شێرێک ھێرش دەکاتە سەر خاوەنەکەی، دوای ١٠ ساڵ بەخێوکردن و ھاوڕێیەتی، ڕوداوەکەش بەکوشتنی شێرەکە کۆتایی ھات.

ئەم ڕوداوە لە باشووری ئەفریقا ڕویداوە، مایکل ھودج قوربانییەکەیەو خاوەنی باخچەکەشە، وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، شێرەکە وەک نێچیرێکی ئاسایی پەلاماری دەدات و ھەوڵدەدات بەرەو ناو دارستانەکەی بەرێت، بەڵام ھەر زوو پاسەوانەکان دەیکوژن و قوربانییەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و ئێستاش لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.



3 مانگ پێشتر - May 3 2018 7:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر