تەندروستی

ئایا خواردنی دۆ سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە


زانایانی ئەمریکی، گرنگی "دۆ" بۆ تەندروستی مرۆڤ شیدەکەنەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بەخواردنی گوشاری خوێن نزم دەکاتەوە.

زانایانی زانکۆی ئەوبورن لە ئەلاباما، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "دۆ" بەردەوامی دەدات بەپەیوەندی نێوان گەدەو مێشک، ھەروەھا ھاوسەنگی بەکتریای ناو گەدە ڕادەگرێت.

لەکاتی تاقیکردنەوە لەسەر مشکی تاقیگە، بۆماوەی ٩ ھەفتە "دۆ"یان پێدراوە، تێبینی ئەوە کراوە مادە ژەھراوییەکان لە جەستەیان دا کەمبۆتەوە، ھەروەھا گوشاری خوێنیشیان نزمبۆتەوە، ھەربۆیە پزیشکان و شارەزایان ڕێنمایی دەکەن بەخواردنی "دۆ"ی پاڵێوراو لە پەنیرو کەرە، بەھۆی سودە زۆرەکانی و بەتایبەت کاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی گوشاری خوێن.


5 مانگ پێشتر - May 4 2018 7:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر