تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ.. لاند رۆڤەر تازەترین ئۆتۆمبیلی ڕانج ڕۆڤەر ڤێلار 2019 نمایش دەکات


کۆمپانیای لاند رۆڤەر، تازەترین ئۆتۆمبیلی "Range Rover Velar" سپۆرت دەبڵ ئەکسلی نمایش کرد.

ئەو ئۆتۆمبیلە تازەیە بەدوو جۆر بزوێنەر ھەیە، یەکەم "D275"، شەش بستۆن، قەبارەی 3 لیتر، ھێزی 275 ئەسپ، بزوێنەری دووەم "P340"، شەش پستۆن، ھێزی 340 ئەسپی ھەیە.

ئەم ئۆتۆمبیلە چەندین تایبەتمەندی تازەی تێدا بەکارھێنەراوە، لەوانە خزان لەسەر ڕێگاکان، سیستمی لێخوڕینی ئەلیکترۆنی لە ڕێگا خێراو قورسەکان، ھەروەھا سیستمی "Go & Stop"، بۆ دانراوە وەستان و ڕۆیشتن دابین دەکات.

لەم ئۆتۆمبیلەدا چەندین سیستمی سەلامەتی پەیڕەو کراوە، لەوانە کیسی ھەوایی پێشکەوتوو، سیستمی ڕادار کە ڕێگری لە پێکدادان دەکات لە کاتی خێرایی دا.



2 هەفتە پێشتر - May 4 2018 9:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر