هەمەڕەنگ

لەکاتی سەردانیکردت بۆ روسیا خۆت لەم ھەشت رەفتارە بەدور بگرە


زۆر جار و بە زۆر ھۆکار لەوانە سەردانی وڵاتی روسیا بکەین،بەتایبەتیش بۆ بینینی یاریەکانی مۆندیال ، پێویستە ئەو کەسانەی کە خەڵکی روسیا نین و بێگانەن لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ وڵاتی روسیا ئاگاداری ھەشت رەفتاربن  کە نابێت ئەنجامی بدەن:

١-نەخواردنەوەی مەی لەسەر شەقام: یاساکانی وڵاتی روسیا خواردنەوەی مەی لەسەر شەقامی گشتی قەدەغەکردووە،خەڵکی دەبێت لە ماڵەوە یاخود ئەوشوێنانەی کە تايبەتکراون بۆ خواردنەوەی مەی لەوێدا بیخۆنەوە،ئەو کەسانەش سەرپێچی بکەن بە ٩ ھەتا ٢٦ دۆلار سزا دەدرێن.

٢-کێشانی جگەرە لە ئوتێل و چێشتخانەکاندا: پێش چەند ساڵێک خەڵکی دەیتوانی لە شوێنە گشتیەکان و فڕۆکەخانە و شەمەندەفەردا جگەرە بکێشێت،بەڵام لە ئێستادا بە تەنھا ڕِێگەپێدراوە لە شەقامەکان جگەرە بکێشرێت ،پێویستە بەلایەنی کەمەوە ١٥ مەتر لە دەروازەی میترۆ و وێستگەی شەمەندەفەرەوە دوربێت.

٣-لەبیرچوونی پاسپۆرت: لەکاتی پشودانت لە شەقامەکانی روسیا پێویستە پاسپۆرتت پێبێت و نابێت لەبیرت بچێت.

٤-دورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی پێشبڕکێی خواردنەوەی مەی:  پێویستە ئاگاداری ئەوەبیت کە نابێت بەھیچ شێوەیەک پێشبڕکێی خواردنەوەی مەی ئەنجامبدەیت.

٥-ئەنجامدانی گفتووگۆ بەشێوەیەکی ڕەسمی لەگەڵ پیاوان و ژناندا: بەکارنەھێنانی وشەی ژن یاخود پیاو بەڵکو لە جیاتی بەکارھێنانی ئەم وشانە ھەوڵبدە وشەی کچ و کوڕ ئەگەر مندڵ بوو وشی منداڵی بۆ بەکاربھێنیت.

٦-پرسیارکردن دەربارەی تەمەن و مووچە: ڕوسەکان تەمەن و مووچە بە دوو شتی تایبەتمەندی خۆیانی دەبینن و نابێت پرسیاریان لەبارەیەوە لێبکرێت بەتایبەتیش پرسیارکردن لە ژنان.

٧-ڕێزگرتن لە خانمان و بەتەمەنەکان بەتایبەتی لە شوێنەگشتیەکانی وەک وێستگە و میترۆکان.

٨-پێکەنین بۆ ئەوانەی کەنایان ناسیت: نابێت لەسەرەتای مامەڵەکردندا بەشێوەیەک دەربکەویت کە غەریبیت لەوانەیە ئاسودە نەبیت. 



2 هەفتە پێشتر - May 5 2018 10:16AM
Print Friendly and PDF
زیاتر