هەمەڕەنگ

دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان کێشەی خەرج کردنی پارەی ھەیە


جیف بیزوس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن و دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەدەستھێنانی پارە زۆر ئاسانترە لە خەرج کردنی.

ئەو ملیاردێرە، رایگەیاند: پارەکانم زۆرن، خۆم و خێزانەکەم ناتوانین خەرجی بکەین، ئەگەر داوای خواردن لە گرانبەھاترین چێشتخانە بکەم یان داوای گرانبەھاترین جلوبەرگ بکەم، پارەکەم ھەر لە شوێنی خۆیەتی.

ئەو ملیاردێرە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، باشترین ڕێگە بۆ خەرج کردنی بەشێک لە پارەکانی، بەکارھێنانی قازانجی کۆمپانیاکەیەتی بۆ پاڵپشتی کردنی کۆمپانیای تر.

ئەو ملیاردێرە، ساڵانە بڕی یەک ملیار دۆلار دەدات بەکۆمپانیای "Blue Origin" کە کاری دیزاینی کەشتییە ئاسمانییەکانە.

بیزوس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خۆی و ژن و چوار منداڵەکەی گەشتێکیان بۆ نەرویج کردووەو بڕێک پارەیان خەرج کردووە، ھەروەھا بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکانی لە واشنتۆن خەرج کردووە.

سەروەت و سامانەکەی بیزوس ١٣١ ملیار دۆلارە، دەوڵەمەندترین پیاوی جیھانە.



5 مانگ پێشتر - May 5 2018 7:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر