تەندروستی

زیانەکانی خەوتن لەبەردەم سپلیت


بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما، بەتایبەت لە وەزری ھاویندا ، ناچارمان دەکات ئامێرە فێنکەرەوە کارەباییەکان بەکاربھێنین بەتایبەت سپلیت ، بەڵام  توێژینەوەکان سەلماندویانە کە خەوتن لەبەردەم سپلیتدا، چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، زیانەکانیشی بریتیین لە:-

١- دەبێتە ھۆی ووشکبوونەوەی پێست، بۆیە باشتر وایە پێش خەوتن چەند کرێمێک بەکاربھێنێن بۆ پاراستنی پێست.

٢- خەوتن لەبەردەم سپلیت بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی سەرئێشە و ھیلاکی بەردەوام.

٣- خەوتن لەبەردەم سپلیت، دەبێتە ھۆی زیادبوونی نەخۆشی، ھەروەھا ئازاری ئەژنۆ و ھەڵئاوسانی دەمارەکان زیاد دەکات.

٤- ئەو کەسانەی کە لەبەردەم سپلیت کاتەکانی خۆیان بەسەر دەبن، توانای بەرگەگرتنی گەرمایان کەمتر دەبێتەوە .



7 مانگ پێشتر - May 6 2018 11:36AM
Print Friendly and PDF
زیاتر