تەکنەلۆژیا

چاویلکەی زیرەکی Oton یارمەتی چاوکزەکان دەدات لەخوێندنەوەی تێکستدا


کۆمپانیایەکی ژاپۆنی سەرگەرمی پەرەپێدانی چاویلکەیەکی زیرەکە کە دەتوانێت وشەکانی ھەر تێکستێک بگۆڕێت بۆ دەنگ، ئەوەش سوودێکی گەوەری دەبێت بۆ ئەو کەسانەی گرفتی لاوازی بینینیان ھەیە.
پرۆژەی چاویلکەی ئۆتۆن گلاس لەساڵی 2012ەوە کاری لەسەر دەکرێت و لەڕێی وێبسایتی کامپ فایەری تایبەت بەکۆمەککردنی داھێنانەکان ھەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی دارایی بۆ دەدرێت.
بۆ سوود وەرگرتن لەم چاویلکەیە بەکارھێنەر تەماشای تێکستەکە دەکات و چاوی دەتروکێنێت بۆ گرتنی فۆتۆی تێکستەکە.
دواتر فۆتۆکە دەگوازرێتەوە بۆ سیستمێکی کڵاودی Raspberry Pi کە تیایدا شیکاری تێکستەکە دەکرێت و دواتر دەگۆڕدرێت بۆ دەنگ و لەرێی مایکرۆفۆنێکەوە بەگوێی بەکارھێنەرەکە دەچرپێنرێت.
ھەر کاتیش سیستمەکە تێکستەکەی بۆ شی نەکرایەوە ئەوا کارمەندێک تێکستەکەی بۆ روون دەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە کۆمپانیاکە لەھەوڵی ئەوەدایە پشتگیری دارایی پێویست بۆ بەرھەمھێنانی چاویلکەی ئۆتۆن گلاس دەستەبەر بکات و لەئایندەیەکی نزیکدا بەردەستی بکات.



5 مانگ پێشتر - May 6 2018 3:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر