تەندروستی

پێنج ڕاستی گرنگ لەسەر بەشەکانی لەشی مرۆڤ


پێنج ڕاستی گرنگ لەسەر بەشەکانی لەشی مرۆڤ:


١-دڵ: دادەندرێت بە بەھێزترین ماسولکەی مرۆڤ ، لەو کاتەی مرۆڤ لەدایک دەبێت ھەتا مردن لە کارکردن ناوەستێت،ئەو وزەی ڕۆژانە بەرھەمی دەھێنێت بەشی بارھەڵگرێک دەکات کە 20 کیلۆمەتر ببڕێت ، ئەگەر توانای دڵ بژمێرین بە درێژای ژیانی مرۆڤەکە ئەو وزەی بەرھەمی دەھێنێت بەسە بۆ چون بۆ سەر مانگ و ھاتنەوە.

٢-مێشک: مێشک %60ی چەوریە و لە زۆر کاتدا بە چالاکی کاری خۆی ئەنجامدەدات تەنانەت لەکاتی خەوتنیشدا بەردەوامە لەکارکردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک،ڕۆژانە 25 وات لە وزە بەرھەم دەھێنێت،ئەمەش ئەو وزەیەیە کە دەتواندرێت لە ھەڵکردنی گڵۆپێکدا بەکاربھێندرێت.

٣-پێست دادەندرێت بە گەورەترین بەش  لەجەستەی مرۆڤ کە بەبەردەوامی خۆی نوێ دەکاتەوە،پێست لە ھەر خولەکێکدا ٥٠ ھەزار خانە فڕێدەدات ئەم کردارە بەبەردەوامی و بە درێژای تەمەنی کەسەکە ئەنجامدەدات(خانە فڕێدەدات و نوێ دەبێتەوە) ،بە درێژای ژیانی کەسەکە قەبارەی 18.1 کیلۆگرام دەبێت.

٤-توانای بیرکردنەوە،مێشکی مرۆڤ بەبەردەوامی کاردەکات و لەکاتی خەوتندا چالاکیەکانی لە زیادبووندا،زانایان دەڵێن ھەر کەسێکی ئاسایی ڕۆژانە 70 ھەزار بیرۆکەی بۆ دێت.

٥-پێنج ھەستەوەرەکە: مرۆڤ پێنج ھەستەوەری ھەیە کە بریتین لە (بینین و بەرکەوتن و تامکردن و بیستن و بۆنکردن) ھەر کاتێک مرۆڤ یەکێک لەمانەی لەدەستدا مێشک ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنەوەی  دەمار  بە شێوایەکی وا ھەستەوەرەکان بەھێزدەکات کە بتوانن بەردەوامبن لە ژیان و ھیچ زیانێکیان بەھۆی لەدەستدانی ئەو ھەستەوەرەوە پێنەگات کە لەدەستی دااوە .



7 مانگ پێشتر - May 7 2018 11:02AM
Print Friendly and PDF
زیاتر