تەکنەلۆژیا

سمارتفۆنی Cat S61 رێگە بەبەکارھێنەر دەدات ئەودیوی دیوارەکان ببینێت


کۆمپانیای Bullittی بەریتانی سمارتفۆنێکی نوێی ئاشکرا کرد کە چەندین تایبەتمەندی تەکنەلۆژی ناوازەی ھەیە.
سمارتفۆنی CAT S61 کامێرایەکی Thermal-Imagingی بۆ جێگیرکراوە کە رێگە بەبەکارھێنەر دەدات لەڕێی ھەستەوەری گەرمییەوە تەنەکانی پشت دیوار و بەربەستەکان ببینێت.
وێنەکان بەکوالیتی HD تۆمار دەکرێن و بەکارھێنەر دەتوانێت بەشێوەی راستەوخۆی پەخشیان بکات کە ئەو تایبەتمەندییەش وا دەکات سمارتفۆنەکە گونجاو بێت بۆ بەکارھێنان لەپرۆسەکانی گەڕان و بەھاناوەچووندا.
جگە لەوەش سمارتفۆنی CAT S61 ھەستەوەری تایبەت بەدەستنیشانکردنی کوالیتی ھەوا لەخۆدەگرێت کە دیزاین کراوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەر لەکاتی ھەستکردن بەبوونی ئاستی مەترسیدار لەماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان لەھەوادا.
سمارتفۆنەکە تایبەتمەندی دژە تەڕبوونی ھەیە بەستاندەری IP68 و توانای باترییەکەی 4500 میللی ئەمپێرە لەسەعاتێکدا و ڕوونی شاشەکەی Full HDیە.
ڕامی سمارتفۆنی CAT S61 چوار گێگابایتە و توانای ئەمبارکردنی 64 گێگابایتی ھەیە، ھاوکات پرۆسێسەری کوالکۆم سناپدراگن 630 بۆ دانراوە و بەسیستمی ئەندرۆید 8 ئۆریۆ کاردەکات.
بڕیارە سمارتفۆنی CAT S61 لەچارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست بکرێت.



7 مانگ پێشتر - May 7 2018 2:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر