تەندروستی

گرنگترین سوودەکانی سەھۆڵ بۆ پێست


بێگومان ھەموو خانمێک ئاواتەخوازە کە خاوەن پێستێکی جوان و تەندروست بێت، لێرەشدا باس لە سوودەکانی سەھۆڵ دەکەین بۆ دەم و چاو کە سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ پێست، گرنگترین سوودەکانیشی بریتیین لە:-

١- سەھۆڵ توانای ھەیە سووڕی خوێن چالاکتر بکات و چرچبوونی پێست ناھێڵێت.

٢- ڕێگری دەکات لە پیربوونی پێست و ھیلاکی ڕووخسار ناھێڵێت.

٣- بەکارھێنانی سەھۆڵ بۆ پێست یارمەتی دەرە بۆ مانەوەی ماکیاژ بۆ ماوەیەکی زۆر.

٤- پێست شێدار و  فێنک دەکاتەوە ، بەتایبەتی لەڕۆژە گەرمەکاندا.

٥- سەھۆڵ دەتوانێت چەوری پێست کەم بکاتەوە و زیپکە ناھێڵێت، ھەروەھا چارەسەری ڕەشی ژێر چاو دەکات.



7 مانگ پێشتر - May 8 2018 11:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر