تەندروستی

حەوت ڕاستی دەربارەی بامێ و گرنگترین سودەکانی


بامێ دادەندرێت بە یەکێک لە خواردنە خۆشەکان کە زۆرێک ئارەزوی خواردنی دەکەن، لە چێشتخانەکاندا وەک ژەمێکی سەرەکی و گرنگ پێشکەش دەکرێت،ئەمەش کۆمەڵێک ڕاستیە دەربارەی بامێ :

١-بامێ میوەیە نەک سەوزە،تۆوی ھەیە و تۆوەکەی ڕەشە تامەکەی زۆر شیرین نیە ئەمەش وایکردووە بچێتە ڕیزی سەوزەواتەوە.

٢-ئەگەر ویستت بامێ ھەڵبگریت و بۆ کاتێکی دیکە بەکاری بھێنیتەوە ئەوا مەیشۆرەوە چونکە شۆردنەوەی دەبێتەھۆی چونەوەیەک (پوکانەوە)ی لە جیاتی ئەوەی بیشۆیتەوە بیکەرە کیسێکی کاغەزەوە و لە بەفرگردا ھەڵیبگرە.

٣-لەکاتی لێنانیدا دەچێتەوە یەک ئەمەش وا دەکات زۆر نەرم بێت،بۆیە وا باشە پێش لێنانی سرکە یاخود ئاوی لیمۆی تێبکرێت.

٤-زۆر گرنگ نیە پێش خواردنی بکوڵێندرێت دەتواندرێت بە کاڵی لەگەڵ زەڵاتەدا بخورێت.

٥-بامێ لە ڕیزبەندی خۆراکە گرنگەکانە،لەگەڵ ئەوەی کالۆری کەمە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و پڕۆتین و کاربۆھێدرات و ڕیشاڵ و مەگنسیۆم،لەگەڵ بوونی ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین "C" و "K" و "A"بەم ھۆیەشەوە خواردنی بامێ وا دەکات کۆئەندامی بەرگری بەھێز بکات.

٦-بامێ سودی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە، سنورێک بۆ نەخۆشی رەبۆ دادەنێت و مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەپارێزێت و قەبزیش کەم دەکاتەوە ، خواردنی بۆ ئەو کەسانەش بەسودە کە دووچاری ھیلاکی و خەمۆکی دەبن.

٧-لەتوانایدایە ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە دووچاری پێست دەبێت و ڕێگری لە دەرکەوتنی زیپکەش دەکات،ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگیش لە نوێبوونەوەی قژدا دەبینێت.


2 هەفتە پێشتر - May 8 2018 11:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر