هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ..دیمەنی بازدانی پاسکیل سوارێک لە ھێلیکۆپتەرێکەوە ببینە


لەم گرتە ڤیدیۆیەدا دیمەنی سەرکێشی کاری نەمسایی "Fabio Wibmer" پیشان دەدات کاتێک بە پاسکیلەکەی و لە ھیلیکۆپتەرێکەوە خۆی ھەڵدەداتە سەر بەفرێکی لێژ کە لە بەرزی ٤٣ مەترەوە ئەم کارە ئەنجامدەدات، بەم ھۆیەشەوە پاسکیل سوارەکە دووچاری شکاوی لە ئێسکی چەڵمەیدا دەبێتەوە.

پاسکیل سوار Fabio Wibmer خۆی وەک کەسێکی پارێزراو دەبینێت کاتێک توانیویەتی ئەو بازدانە ئەنجامبدات و  لەو بڕوایەشدایە ئەمە درێژترین بازدانە لە جیھاندا کە تواندرابێت لە ڕێگای پاسکیلەوە ئەنجامدرابێت ، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کاتێک ویستویانە لە گۆشەیەکی دیکەوە دیمەنی بازدانەکە وێنە بگرن دووچاری شکان لە ئێسکی چەڵەمەیدا بۆتەوە.

ھەروەھا ئەم سەرکێشیکارە نەمساییە ڤیدیۆیەکی دیکەی خۆی لە ئەنستەگرام بڵاوکردۆتەوە  
 کە تێیدا لە سەر سەربانی تەلارێکەوە سەرکێشی ئەنجام  دەدات.



5 مانگ پێشتر - May 8 2018 12:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر