تەکنەلۆژیا

لەڕێی ئەپلیکەیشنی Tacitaوە بەکارھێنەر بەخواستی خۆی دەتوانێت بابەتی شاشە زیرەکەکان نمایش بکات


لەیەکێک لەزانکۆکانی بەڕیتانیا ئەپلیکەیشنێکی نوێی سمارتفۆن تاقی دەکرێتەوە کە رێگە بەبەکارھێنەر دەدات بەخواستی خۆی بابەت و زانیاری لەسەر ئەو شاشە زیرەکانە نمایش بکات کە لەشوێنە گشتییەکاندا جێگیر کراون.
ئەپلیکەیشنی Tacita لەڕێی بلوتوسەوە بەشاشەکە کۆنێکت دەبێت و دوای ئەوەی بەکارھێنەر لەدووری چەند مەترێکەوە لەشاشەکە دەوەستێت، دەستبەجێ ئەو زانیارییانە دەخرێنە ڕوو کە بەکارھێنەر پێشوەخت لەئەپلیکەیشنەکە دەستنیشانی کردوە.
دەکرێت سوود لەئەپلیکەیشنەکە وەربگیرێت بۆ خستنەڕووی زانیاری جۆراو جۆر وەک کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان و خشتەی کاتی گەیشتن و دەرچوونی پاس و پێشبینییەکانی کەشو ھەوا.
جێی ئاماژەیە ئەپلیکەیشنی Tacita کە ھێشتا لەقۆناغی تاقیکردنەوە و پەرەپێداندایە، بەیەکەم سیستم دادەنرێت کە رێگە بەبەکارھێنەر دەدات ڕاستەوخۆ کۆنترۆڵی ناوەرۆکی بابەتی سەر شاشەکان بکات.



2 مانگ پێشتر - May 8 2018 4:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر