هەمەڕەنگ

کورتترین جەنگ لە مێژوودا


جەنگی نێوان ئینگلیزو زەنجەبار، کە لە ٢٧ی مانگی ٨ی ساڵی ١٨٩٦ ڕویدا، بەکورتترین جەنگ دادەنرێت لە مێژوودا، بەپێی بەڵگەنامە بەریتانییەکان، ئەو جەنگە تەنھا ٤٠ خولەکی خایاندووە.

دوای مردنی سوڵتان حەمەد بن سوینی، بەریتانیا ئارەزووی دەکرد حمود بن محەمەد جێگەی بگرێتەوە لە دەسەڵات دا، بەڵام کارەکە بەئارەزووی بەریتانییەکان نەڕۆیشت، خالد بن برغش جێگەکەی گرتەوە.

بەڵگەنامەکان ئەوە دەخەنەڕوو خالد ھێزەکانی لەچواردەوری کۆشکەکەی کۆکردەوە وەک ئەوەی بڵێ ئامادەی جەنگم، بەریتانییەکانیش دوو دڵ بوون لە جەنگ، چەندین جار ھۆشداریان بۆ نارد بۆ ئەوەی دەستبەرداری دەسەڵات بێت.

ئەوەبوو بەرتانیا پەنای بردە بەر جەنگ و بەیانی ٢٧ی مانگی ٨، کات ٩:٠٢ خولەک جەنگەکە دەستیپێکردو کات ٩:٤٠ کۆتایی ھات.

لەو جەنگەدا ھێزەکانی زەنجەبار زیانێکی زۆری بەرکەوت، بەڵام بەریتانییەکان تەنھا یەک برینداریان ھەبوو.



2 هەفتە پێشتر - May 8 2018 6:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر