تەکنەلۆژیا

سمارت رۆپ وەرزشی پەتپەتێن ئاوێتەی تەکنەلۆژیا دەکات


ئێستا لەبازاڕەکانی جیھاندا ژمارەیەکی بێشومار لەئامێرە تەکنەلۆژی و پێداویستییەکانی تایبەت بەمەشق و راھێنان بەدی دەکرێت.
ھەرچەندە پەتپەتێن یەکێکە لەئامرازە سادەکانی وەرزش و مەشق کردن بەڵام ئێستا ئەو تەکنیکە سادەیە ئاوێتەی ئاسۆی فراوانی تەکنەلۆژیا کراوە.
Smart Rope کە بەرھەمی کۆمپانیای Tangramە، بریتیە لەپەتێکی زیرەک کە چێژێکی تایبەت بەبازدان و مەشقی پەتپەتێن دەدات و سودێکی زۆر بەو کەسانە دەگەیەنێت کە دەیانەوێت ئاستی فیتنس و توانای جەستەییان بەرەوپێش بەرن.
Smart Rope کە لەپیشانگای MWC 2018 نمایش کرا 23 روناکی ئێڵ ئی دی بۆ جێگیرکراوە کە ژمارەی بازەکانی بەکارھێنەر نمایش دەکەن.
سیستمەکە ئاستی خێرایی بازدانەکە تۆمار دەکات و بەپێی ئەو خێراییە ترپەی روناکییەکە دەگونجێنێت.
ھاوکات پەتی زیرەکی Smart Rope ئەپلیکەیشنێکی تایبەتی لەگەڵدایە کە بۆ سمارتفۆنی بەکارھێنەر دادەبەزێنرێت و بەبلوتوس لەگەڵ پەتەکە کۆنێکت دەبێت.
لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە کە بە Smart Gym ناودەبرێت رێژەی کالۆری سوتێنراو لەکاتی مەشقدا دەخرێتە ڕوو.
Smart Rope دوای ھەر بارگاویکردنەوەیەک بەرگەی 48 کاتژمێر مەشق و راھێنان دەگرێت. 


هەفتە پێشتر - May 9 2018 12:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر