تەندروستی

گرنگترین سودەکانی خواردنی کاھو


دادەندرێت بە یەکێک لە سەوزە بەناوبانگەکان،کە دەتواندرێت بە کاڵی یاخود کوڵاوی ھەروەھا بەھۆی ئەو ڕێژە بەرزەش لە ئاو کە تێیدایەتی دەتواندرێت بەشێوەی شەربەتیش بخورێت،لە گرنگترین سودەکانیشی:

١-چارەسەری نەخۆشی قۆڵۆن دەکات.

٢-کاھو یارمەتی دابەزانی پلەی گەرمی لەش  ھەروەھا یارمەتی دەردانی ئارەقێکی زۆریش دەدات.

٣-مرۆڤ لە تینوبوون دەپارێزێت، بۆیە لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە تایبەتی لە ھاویناندا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت.

٤-خواردنی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کەبەدەست پەرکەمەوە دەناڵێنن.

٥-جگەر چالاکدەکات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە زەردووی.

٦-کاھو دەوڵەمەندە بە خوێی کانزای لە  توانایدایە ئەو ترشەڵۆکیە کەمبکاتەوە کە بەھۆی خواردنی خۆراکی چەور و ترشەوە مرۆڤ دووچاری دەبێت،ھەروەھا یارمەتی پاکردنەوەی خوێنیش دەدات.

٧-چارەسەری برینی چاو و ھەوکردنی چاو دەکات،بینین بەھێزدەکات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین "A" لە کاھودا.

٨-لە توانایدا ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دابەزێنێت.

٩-کاھو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان،بەتایبەتیش بیتاکارۆتین و ڤیتامین "C" و E ئەم ڤیتامینانە لە توانایاندایە لەش لە ژەھر پاکبکاتەوە،ڕێگری لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری پێش وەختە بگرێت و ئەگەری توشبوونی مرۆڤیش بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

١٠-کاھو سودێکی کاریگەر و زۆری ھەیە لە پارێزگاریکردنی تەندروستی ئێسک،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین k لە کاھوودا ،سودێکی زۆریش بە شانەکانی ئێسک دەگەیەنێت،کاھوو پێشیدەوتریت "پڕۆتینی ئێسک" چونکە سەرچاوەیەکی باشە بۆ کالیسیۆم و فۆسفۆڕ  کە دەورێکی گرنگ دەگێڕنلە  دروستبوونی ئێسک.

١١-قژ بەھێزدەکات و ڕێگری دەکات لەوەی دووچاری ڕوتانەوە ببێت.

١٢-ڕێژەیەکی بەرز لە پۆتاسیۆمی تێدایە خواردنی یارمەتی دابەزانی پەستانی خوێن دەدات.

١٣-وا دەکات مرۆڤ ئارەزوی خواردنی بە ڕێژەیەکی زۆر لا دروست ببێت .



4 مانگ پێشتر - May 9 2018 12:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر