تەندروستی

گرنگترین سوودەکانی ترێ بۆ منداڵ


ترێ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان بو تەندروستی، ھەروەھا مرۆڤ لەچەندین نەخۆشی دەپارێزێت،بۆیە خواردنی لەلایەن منداڵ سوودێکی یەکجار زۆری دەبێت، ترێ دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکانی "c و k و b" و کانزای زۆری وەک ئاسن و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە، ئەمانەش گرنگترین سودەکانیەتی:-


١- پاراستنی منداڵ لەنەخۆشی لەگەل گەورەبوونیدا.

٢- ترێ ھەرسی ئاسانە، بۆیە بۆ ئەو منداڵانەی کەگرفتی بەدھەرسیان ھەیە سوودێکی یەکجار زۆری دەبێت.

٣- ترێ دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، ئەمانەش بۆ ھاوسەنگی ترشەڵۆک و کەڵەکەبونی غازات لەکۆئەندامی ھەناسەدان کەمرۆڤ توشی مەترسی توشبون دەکاتەوە بەنەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە.

٤- ترێ ئاسنی تێدایە کەئەمەش بەسوودە بۆ ئەو منداڵانەی کە کەم خوێنن.


2 مانگ پێشتر - May 9 2018 5:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر