تەندروستی

سوودە تەندروستیەکانی خواردنی کاڵەک


کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی کە چەندین سوودی بۆ تەندروستی ھەیە، ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشیی دەپارێزێت، کاڵەک سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە لە کرداری ھەرسدا، گرنگترین سوودەکانیشی بریتیین لە:-


١-خواردنی کاڵەک مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەپارێزێت، بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن.

٢- جەستە لە ماددە ژەھراوییەکان و بەکتریا ڕزگار دەکات.

٣- کاڵەک دەروون ھێور دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی رێکخستنی خەو.

٤- کاڵەک میزڵدان پاکدەکاتەوە و ڕێژەی ئاو لە جەستەشدا ڕێکدەخات.

٥- رێگری دەکات لەمەترسیی جەڵتەی دڵ.

٦- خواردنی کاڵەک بۆ چارەسەرکردنی قەبزی بەسوودە.

٧- خواردنی کاڵەک یارمەتیدەرە بۆ تواندنەوەی چەوری و دابەزاندنی کێش.


هەفتە پێشتر - May 10 2018 11:24AM
Print Friendly and PDF
زیاتر