تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای Volvo ساڵی داھاتوو ئۆتۆمبێلی Polestar 1 بەرھەمدێنێت


کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ کە ماوەیەک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلی Polestar 1 ی ئاشکرا کرد بەنیازە ئەو بەرھەمە نوێیەی ساڵی داھاتوو بخاتە بازاڕەکانی جیھانەوە.
ئۆتۆمبێلی Polestar 1 بەیەکێک لەبەھێزترین Polestar 1ەکانی ڤۆڵڤۆ دادەنرێت کە وێڕای دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەی توانای بزوێنەرەکەی 600 hpیە.
لەم مۆدێلە نوێیەدا بزوێنەرە کارەباییەکە وزە بۆ ویلەکانی دواوە دابین دەکات.
توانای پاتری Polestar 1 سی و چوار کیلۆواتە لەکاتژمێرێکدا کە بەرگەی 150 کیلۆمەتر دەگرێت کە درێژترین مەودای رۆیشتنی ئۆتۆمبێلی hybridە لەئێستادا.
جێی ئاماژەیە کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ لەپلانیدایە لەناوەڕاستی ساڵی 2019ەوە دەست بەبەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی Polestar 1 بکات.


هەفتە پێشتر - May 10 2018 2:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر