هەمەڕەنگ

ناوی بەھێزترین کەسایەتییەکانی جیھان بڵاوکرایەوە


لەو لیستەی گۆڤاری "فۆربیسی ئەمریکی"، بۆ بەھێزترین کەسایەتییەکانی جیھان ٢٠١٨‌ بڵاویکردوتەوە، "شیجینپینگ" سەرۆکی وڵاتی چین لە ڕیزی یەکەمدایە، و "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆکی ڕوسیا لە ڕیزی دووەمدا، "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا لە ڕیزی سێیەمدایە.

٧٥ کەس لە بەرپرسانی فۆربیس بەشدارییان لە ئامادەکردنی ئەو لیستەدا کردووە،کەسەکان بەپێی توانای کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە و ئەو دەسەڵات و ئابوورییەی لەدەستیاندایە و تا چەندێک بەشێوەیەکی کاریگەر دەتوانن بەکاری بھێنن، دیاریکراوە.

"پوتین" کە لە چوار ساڵی ڕوبردوودا لە ڕیزی یەکەمدابوو، بەڵام ئەمساڵ سەرۆکی چین توانی پێشی بکەویت و ببێتە بەھێزترین کەسی جیھان، ١٠ کەسی سەرەتای لیستەکە بەم شێوەیەیە:-

١- شی جینپینگ سەرۆکی چین.
٢- ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا.
٣-  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
٤-  ئەنجێلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا.
٥-  جیف بێزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن.
٦- پاپا فرانچیس سەرۆکی ڕوحانی کاتۆلیکی.
٧- بیل گەیتس دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت.
٨- محمد بن سەلمان جێنشینی شازادەی سعودییە.
٩- نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی ھندستان.
١٠- لاری پەیج یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گوگڵ.



7 مانگ پێشتر - May 12 2018 9:47AM
Print Friendly and PDF
زیاتر