هەمەڕەنگ

چایچییەک لە وڵاتی ھندستان بە بڕی ١٥٠٠ دۆلار سزا دەدرێت


پۆلیسی ھندستان چلیچیەکی  بە تۆمەتی ئەنجامدانی کارێکی نابەجێ  سزادا.

چایچیەک لە وڵاتی ھندستان لەلایەن پۆلیسەوە تۆمەتبارکرا بە بەکارھێنانی ئاوی تەوالێت لە ئامادەکردن(لێنان)ی چا و لە پاشاندا پێشکەشکردنی ئەو چایە بە مشتەریەکان.

ئەمەش پاش ئەوەھات  پۆلیس گرتەڤیدیۆیەکی بەردەست کەوت کە تێیدا ئەم چایچیە ئاوی تەوالێتی لەگەڵ دووکەسی دیکەدا بۆ ئامادەکردنی چا لە شەمەندەفەردا بەکاردەھێنا،بەم ھۆیەشەوە پۆلیس  بە بڕی ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی سزای دا.


لە وڵاتی ھندستان ترسێکی زۆر لە سەلامەتی خۆراک ھەیە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەنەکردنی خواردن بە شێوەیەکی سەلامەت لەم وڵاتەدا ،بەپێی ئەو ژمارانەی حکومەت ئاماژەیان پێکردووە  ژەھراوی بوونی خۆراک یەکێکە لە نەخۆشیە  بڵاوەکان لە وڵاتی ھندستان و لە نێوان  ١.٤٦٩ حاڵەتدا ساڵی پار ٢٤٢ کەس دووچاری ژەھراویبوون بەشێوەیەکی قورس بوونەتەوە.


هەفتە پێشتر - May 12 2018 11:30AM
Print Friendly and PDF
زیاتر