تەکنەلۆژیا

ماوسی Lexip بەتایبەتی بۆ گەیمەرەکان دیزاین دەکرێت


ماوسی Lexip یەکێکە لەنوێترین داھێنانەکانی بواری گەیمینگ کە ئاسانکاری گەورە بۆ گەیمەرەکان دەستەبەر دەکات.
دیزاین و تایبەتمەندییەکانی ماوسەکە وا دەکات بەکارھێنەر بەشێوەیەکی خێراتر و چێژ بەخشتر ئەزمونی یارییە ڤیدیۆییەکان تاقی بکاتەوە.
ئەوەی زیاتر Lexip لەماوسەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە دوو گێڕی بۆ جێگیرکراوە کە وا دەکات بەکارھێنەر بەئاسانی کۆنترۆڵی کارەکتەر و بەشەکانی تری ڤیدیۆگەیمەکە بکات.
گێڕی یەکەمیان لەناوەوەیە و لەڕێی لارکردنەوەی قاوخی ماوسەکە بۆ خوارەوە و سەرەوە یاخود بۆ لای ڕاست و چەپ کۆنترۆڵ دەکرێت.
ئەوەی دووەمیان لەتەنیشتەکە جێگیر کراوە و بەکارھێنەر بەپەنجە گەوەری کۆنترۆڵی دەکات.
ماوسەکە ھەستەوەری لەیزەری بۆ دانراوە و بەجۆرێک دیزاینکراوە کە ئاسوودەیەکی زۆر بۆ بەکارھێنەر فەراھەم دەکات لەیارییە ڤیدیۆییەکاندا.
ئێستا ماوسی Lexip لەڕێی وێبسایتی کیکستارتەرەوە پشتگیری دارایی بۆ کۆدەکرێتەوە و بڕیارە لەمانگی حوزەیران (پوشپه‌ڕ)ی ئەمساڵدا بگاتە دەستی بەکارھێنەرانەوە.


4 مانگ پێشتر - May 12 2018 2:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر