تەندروستی

مەترسیەکانی بەکارھێنانی مایکرۆ وەیڤ ئاشکرا دەکرێت


زانایانی وڵاتی ھیند ئاشکرایانکرد، گەرمکردنەوەی خواردن بەئامێری کارەبایی مایکرۆ وەیڤ، مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەکات.

زانایانی نەخۆشخانەی "Indira IVF Hospital" لە نیودەلھی، ئاشکرایان کرد گەرمکردنەوەی خواردن لەناو قاپی پلاستیک دا دەبێتەھۆی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن و شەکرەو قەڵەوی و شێرپەنجە و نەزۆکی.

ئەو زانایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، قاپی پلاستیک لەکاتی گەرمکردنەوەدا ٩٥%ی مادەی کیمیاوی شێرپەنجە دەردەدات، بەتایبەت پێکھاتەی "بیسفینول - A"، کە توێژینەوە جیاوازەکان دەریانخستووە ئەو مادەیە بەئاسانی دەگاتە خوێن، ھەروەھا ھۆکارە بۆ نەزۆکی و تێکچوونی ھۆرمۆن و وەرەمە پیسەکان.

جێی ئاماژەیە جاری یەکەم نیە زانایان ھۆشداری دەدەن لەبەکارھێنانی مایکرۆ وەیڤ، بۆ گەرمکردنەوەی خواردن کە زیانی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە.
 



6 مانگ پێشتر - May 12 2018 6:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر