تەندروستی

زانایان مەترسییەکی پێشبینی نەکراوی کەمیى کێش ئاشکرا دەکەن


زانایانی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی بۆستنی ئەمریکا، توێژینەوەیەکی پزیشکیان ئەنجامداوەو بۆیان دەرکەوتووە کەمیى کێش دەبێتەھۆی پیربوونی مێشک لە داھاتوودا.

گۆڤاری نەخۆشی زەھایمەر کە دەرئەنجامی توێژینەوەکەی بڵاوکردۆتەوە، ئاشکرایکردووە کە، کەمبوونەوەی کێش لە تەمەنی ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵی دا، ئەگەرەکانی پیربوونی مێشک و نەخۆشی زەھایمەر زیاد دەکات. 

ئەو کەسانەی بەشداری ئەم توێژینەوەیەیان کردووە بۆماوەی چەند ساڵێک چاودێری باری تەندروستیان کراوەو شیکردنەوەی بۆکراوەو دواتر ئەم دەرئەنجامەی لێ دەرھێنراوە.



هەفتە پێشتر - May 13 2018 5:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر