هەمەڕەنگ

وێنەو زانیاری.. رادارێک ئۆتۆمبیلێک بەخێرایی 696 کم لە سەعاتێکدا تۆمار دەکات


لە وڵاتی بەلژیکا، شۆفێرێک تووشی سەرسورمان دەبێت، کاتێک سندوقی پۆستەکەی دەکاتەوەو نامەی پۆلیس دەبینێت کە پێی دەڵێن راداری چاودێری سەر شەقامەکان ئۆتۆمبیلەکەتیان گرتووە کە بەخێرایی 696 کم لە سەعاتێکدا رۆیشتووە.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی لافوا دو نوری بەلژیکی بڵاویکردەوە، ئەو شۆفێرە چەند جارێک لە پسوڵەی سەرپێچییەکەی ڕوانیوە، چونکە ئۆتۆمبیلەکەی تەنھا ئۆپڵێکی ئەسترایەو ھەرگیز توانای خێرایی زۆری نیە.

ھەر لە پسوڵەکەی پۆلیس دا ھاتووە کە لەبەر بارودۆخی تایبەت خێراییەکە بۆ 654.24 کەمکراوەتەوە.

لە راستیدا ئەم بابەتە ھەڵەیەک بووە لەلایەن پۆلیسەوە بووەو خێرایی ئەو ئۆتۆمبیلە 60 کم بووە لە سەعاتێکدا، کە پێویست بوو 50 کم بێت لە سەعاتێکدا.

ئەو شۆفێرە دوای سەردانی بنکەی پۆلیس ھەڵەکە چاکراو دواتر وەک کارێکی گاڵتەئامێز ناوبراو پسولەی سەرپێچییەکەی لە فەیسبوکەکەی خۆی بڵاوکردەوە.



7 مانگ پێشتر - May 13 2018 6:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر