تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای HP ژمارەیەک پرینتەری 3D نوێ دەخاتە ڕوو


کۆمپانیای HP چەند پرینتەرێکی 3D نوێی ئاشکرا کرد کە توانای ئەوەیان ھەیە بە ڕەنگی تەواو و  بەکەرەستەی ھەمەجۆر لەچوارچێوەی ھەمان پرینتەردا بابەتەکان چاپ بکات.
پرینتەرە نوێیەکان بە Jet Fusion 300 and 500 ناودەبرێن و جیاواز لەپرینتەرەکانی تر توانای ئەوەیان ھەیە کەلوپەلەکان بەئاستی voxel بەرھەمبھێنن کە بریتیە لەپیکسڵێکی 3D لەلایەن پرینتەرەکەوە بەکاردێت بۆ دروستکردنی بابەتە پرینتکراوەکان بەڕەنگی تەواوی خۆیان.
دەکرێت سوود لەم تایبەتمەندییە وەربگیرێت بۆ بەرھەمھێنانی بابەتی فێرکارییە ئاڵۆزەکان بەتەکنیکی چاپی سێ دووری، بۆ نمونە، سامپڵی تایبەت بەبەشەکانی لەشی مرۆڤ.
وێڕای ئەوەش پرینتەرەکە پلاتفۆرمێکی کراوەی ھەیە کە رێگە بەبەکارھێنەر دەدات چەندین جۆر کەرەستەی جیاواز لەھەمان پرینتەردا بەکاربھێنێت.


4 مانگ پێشتر - May 13 2018 6:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر