تەندروستی

توێژینەوەیەک سودێکی گرنگی ھاوسەرگیری ئاشکرا دەکات


توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو کەسانەی ھاوسەرگیریان ئەنجامداوە، دەتوانرێت ئاسانترو زووتر نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی پێست ئاشکرا بکرێت، بەبەراورد بەو کەسانەی ھاوسەرگیریان ئەنجامنەداوە.

توێژینەوەکە لەنێوان ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ لەسەر ٥٢٠٦٣ کەس ئەنجامدراوە، کە لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشی شێرپەنجەی پێست دا بوون، لەو کەسانەی بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە ٣٦٣٠٧ کەسیان ھاوسەرگیریان کردووە، ٧٥٧٠ کەسیان ھەرگیز ھاوسەرگیریان نەکردووە، ٣٦٥٠ کەسی ڕەگەزی نێر دوای ھاوسەرگیری جیابوونەتەوە، ٤٥٣٦ کەسی ڕەگەزی مێ دوای ھاوسەرگیری جیابوونەتەوە.

دەرکەوتووە ئەو نەخۆشانەی لە ڕەگەزی مێن و جیابوونەتەوە، بەڕێژەی ٧٠% درەنگتر نەخۆشییەکەیان ئاشکرا بووە، بەبەراورد بەو نەخۆشانەی ھاوسەرگیریان کردووە.

ڕێژەکە لەنێو ئەو نەخۆشانەی ڕەگەزی نێرن و جیابوونەتەوە ڕێژەکە ٣٨% بووە، ئەو نەخۆشانەی ھەرگیز ھاوسەرگیریان نەکردووە ڕێژەی ئاشکرابوونی ئەو نەخۆشییە ٣٢% بووە.

لەوبارەیەوە سیمارون شارۆن، کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە، وتی: "پێمان وایە یەکێک لەو ھۆکارانەی کە وا دەکات ئەو کەسانەی ھاوسەرگیریان کردووە زوتر نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە ھەست پێ بکرێت، ئەوەیە ھەردوولا تێبینی ھەر نیشانەیەک یان خاڵێک دەکەن کە لەسەر جەستەی یەکتر دەربکەوێت".  

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی بەوەدا کە، ئەو کەسانەی پەیوەندی درێژخایەنیان ھەیە بچوکترین گۆڕانکاری لە جەستەو پێست دا ڕوبدات ھەستی پێدەکرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە قورسە خۆت بتوانی بیبینیت، وەک پشت".

بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی ھاوسەرگیریان کردووە ٤٦%ی حاڵەتەکانی ئەو نەخۆشییە لە قۆناغی سەرەتایی دا ئاشکرا کراوە، بەڵام ڕێژەکە ٤٣% بووە لای ئەو کەسانەی ھاوسەرگیریان نەکردووە، ٣٩%ی ڕەگەزی نێری جیابووەوە، ٣٢%ی ڕەگەزی مێی جیابوەوە.

ھەر لەوبارەیەوە جیفری فارما پسپۆڕی نەشتەرگەری وەرەمی پێست، لە سەنتەری پزیشکی "فوکستشیس کانسر سنتر" لە فیلادلفیا، ڕایدەگەیەنێت، دەرئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوەمان پێ دەڵێت کە، پێویستە بەبەردەوامی بەچاو پشکنین بۆ پێست بکرێت، بۆ ئاشکرا کردنی ھەر گۆڕانکارییەک ئەگەر لە پێست دا ڕوبدات.


2 مانگ پێشتر - May 14 2018 5:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر