تەندروستی

سوودە تەندروستیەکانی خواردنی بڕۆکلی


سەوزە بە شێوەیەکی گشتی چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی،ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، بەپێی توێژینەوەکانیش، بڕۆکلی دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین و ماددەی خۆراکی کە سوود بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
توێژینەوەکان سەلماندویانە، خواردنی بڕۆکلی مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەپارێزێت، بەتایبەت شێرپەنجەی پرۆستات، ھەروەھا ریگری لە چرچبوونی پێست دەکات و ڕووخسار بە گەنجی دەھێڵێتەوەو چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ نەخۆشیی ڕەبۆ، ھەروەھا یارمەتی زوو ھەرسکردنی خۆراک دەدات و لە نەخۆشیەکانی دڵ دەمانپارێزێت و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەمدەکاتەوە.



4 مانگ پێشتر - May 15 2018 10:35AM
Print Friendly and PDF
زیاتر