تەندروستی

ئاگاداربە ئەم شەش خواردنە ھەرگیز نابێت لە دەفری پلاستیکیدا ھەڵبگیرێن


پێویستە ئاگاداربین کۆمەڵێک خۆراک کە زۆر جار ڕۆژانە بەکاریان دەھێنین و دەیانخۆین لە پێناو پارێزگاریکردن یاخود بەکارھێنانەوەیان بۆ جارێکی دیکە لە دەفری پلاستیکیدا ھەڵدەگیرێن،بەڵام  پێویستە ئاگاداربین شەش خۆراک ھەرگیز نابێت لە دەفری پلاستیکیدا ھەڵبگیرێت،لەو خۆراکانەش:

١-ھێلکە: جا بەکاڵی یاخود بەکارھێنانی مایۆنیز بۆی یان بە سورکردنەوە بێت،لەو خواردنانەن ئەگەری پیسبوونیان بە بەکتریای سالمۆنێلا  ھەیە،بۆیە پێویستە ھێلکە لە دەفری پلاستیکیدا ھەڵنەگیرێت.

٢-شۆربا: شۆربا یەکێکە لەو خواردنانەی کە بەھیچ شێوەیەک نابێت لە دەفری پلاستیکیدا ھەڵبگیرێت بەڵکو پێویستە لە پاش ساردبوونەوەی ئینجا بکرێتە دەفرەوە بەو مەرجەی کە نابێت دەفرەکە پلاستیکی بێت.

٣-شیرەمەنی: شیرەمەنی بە ھەموو شێوەیەک پێویستە نەکرێتە دەفری پلاستیکیەوە  دەبێتەھۆی گۆڕینی پلەی گەرمییەکەی و  تێکچونی ھەروەھا گەیاندنی زیان بە گەدە.

٤-زەڵاتە و کەچەب: سەوزە بەھیچ شێوەیەک ھاوڕێی پلاستیک نین،  ھەروەھا کەچەبیش بەھەمان شێوە ئەو ماددە ترشانە و  ئەو ئەسیدیەی کە تێیدایەتی بەشێوەیەکی خراپ لەگەڵ پلاستیکەکەدا کارلێک دەکەن.

٥-قاوە و چا: قاوە یاخود چا لە خواردنەوە گەرمەکانە کاتێک دەکرێنە دەفری پلاستیکیەوە ھەموو پێکھاتە گرنگەکانیان لە ڤیتامینەکان لە دەستدەدەن.

٦-ئاڤۆگادۆ: بەھەمان شێوە دانانی لە دەفری پلاستیکیدا زیان بەخشە و دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی بەکتریا لەناو ئەو دەفرە پلاستیکیەی کە تێیدا ھەڵگیراوە.



2 مانگ پێشتر - May 15 2018 11:08AM
Print Friendly and PDF
زیاتر