تەکنەلۆژیا

فۆرد جامێکی نوێ بۆ نابینایان دروست دەکات


لەرێی داھێنانێکی زیرەکەوە، کۆمپانیای فۆرد خزمەتێکی مرۆیی پێشکەشی نابینایان دەکات، و بەھۆیەوە دەتوانن چێژ ببینن لەدیمەنە ناوازە و جیاوازەکانی سروشت. 

تەکنیکەکەی فۆرد بریتییە، لەداھێنانێکی درێژکۆلە کەلەجامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی دەبەسترێت و لەگەڵ خستنەکاریدا، کەسە نابیناکە تەنیا بەدەست لێدان ھەست بەدیمەنە جیاوازەکان دەکات لەرێی شەپۆلەکانی لەرینەوەوە کەبەسەر ٢٧ شوێنی جیاوازدا دابەش بووە. 

ئەمەش بەرھەمی تیمی فۆردە لەئیتاڵیا و "GTB" لەرۆما، کەداھێنانێکی بەھێزە لەرووی فۆتۆگراف و رووناکی لید و لەرینەوەیە، بەو جۆرە بەدەست لێدان لەجامەکە، ئەو کەسە نابینایە ھەست بەجوانی سروشت و دیمەنەکانی ئەو شوێنانە دەکات کەئۆتۆمبیلەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت.

تیمەکە ئاماژەیان بەوەکردوە، کە (٢٥٥) ئاستی لەرینەوەیان لەنێو جامی ئۆتۆمبیلەکەدا بەردەست کردووە، و ھەموو تەکنیکەکەش لەرێی کامێرایەکی جێگیرکراوەوە وێنەی دیمەنەکە دەگیرێت، و بەشێوەی لەرینەوەی جیاواز کەسەکە ھەستی پێدەکات و چێژی لێ دەبینێت.



هەفتە پێشتر - May 15 2018 3:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر