تەندروستی

بۆ ڕێگریکردن لە تینوێتی مانگی ڕەمەزان سود لەم خواردنانە وەربگرە


شارەزایانی خۆراک ئاماژا بۆ ئەوە دەکەن پێویستە لەسەدا بیستی ئاو مرۆڤ لە ڕێگای خواردنەوە بەدەستی بھێنێت،بۆ ئەم مەبەستەش ئەو خۆراکانەیان ئاشکراکردووە کە دەتواندرێت بۆ ڕێگریکردن لە تونیبوون سودیان لێوەربگیرێت:

١-سندی: یەکێکە لە خواردنە مزرەکان بەوە ناسراوە سودی زۆری ھەیە،و %٩٠ی ئاوە،ئەمەش وایکردووە خواردنی وا بکات مرۆڤ بەرگەی تونیبوون بگرێت،ھەروەھا کێشی لەش دادەبەزێنێت و چەوری زۆر لەلەشدا دەتوێنێتەوە بۆیە دەتواندرێت لە کرداری میتاپۆلیزمدا سودی لێوەربگرێت.

٢-کاڵک: لە %٨٩ی ئاوە ئەم ڕێژە بەرزە لە ئاو کەتێیدایەتی یارمەتیدەرە لە کەمکدرنەوەی ھەستی تینوێتی،ھەروەھا کانزای زۆر گرنگی تێدایە کە دەتوانێت لەش لە وشکبوونەوە بپارێزێت.

٣-شوتی: شوتی ڕێژەیەکی زۆر لە خوێی کالیسیۆم و مەنگنسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدایە،بۆیە لە باشترین میوەکانە بۆ شێدارکردنی لەش،وە لە %٩٢ی لە ئاو و شەکر پێکدێت کە ئەمەش یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی ھەستنەکردن تینوێتی.

٤-پرتەقاڵ: پرتەقاڵ ڤیتامین "C و پۆتاسیۆمی تێدایە،پۆتاسیۆمیش بەوە ناسراوە لە توانایدایە ئاستی شلە بۆ لەش بگەڕێنێتەوە،پرتەقاڵ %٨٧ی ئاوە و ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین "A" و ڕیشاڵەکانی تێدایە،بەمەش کرداری ھەرس چالاک و تەندروست دەکات،ھەروەھا چارەسەرێکی باشی قەبزیشە.

٥-ترێ: دادەندرێت بەباشترین میوە کە ڕێژەیەکی بەرز لە ئاوی تێدایە،لەگەڵ بوونی دژە ئۆکسانی وەک فلافۆنید،کە دەورێکی گرنگ دەگێڕێت لە پارێزگاریکردنی تەندروستی دڵ و دەمارەکان و کەمکردنەوەی کێش و بەخشینی کێشێکی نموونەی بە مرۆڤ،ھەروەھا مرۆڤ لە گرژبوونی گەدە و گرانی ھەرس دەپارێزێت،بۆیە ئامۆژگاری دەکریت بە خواردنی ھەموو جۆرە ترێیەک.

٦-خەیار: خەیار %٩٥ی ئاوە بەم ھۆیەشەوە لەتوانایدایە چارەسەری قەبزی بکات،کالۆریشی کەمە بۆیە یارمەتیدەرێکی باشە لە ڕزگارکردنی لەش لە ژەھر و یارمەتی ھەرسکردنیش دەدات.

٧-گێزەر: گێزەر ئاو و دژە ئۆکسانی تێدایە بەتایبەتی بیتاکارۆتین ،ھەروەھا ڤیتامین"A" دەدات بە لەش و لە شێرپەنجە دەیپارێزێت.
گێزەر لە تواناشیدایە جگەر بە تواوەتی لە ژەھر پاک بکاتەوە،یارمەتیشی بدات کارەکانیشی بەباشی ئەنجام بدات.

٨-کولەکە: کولەکە ڕێژەیەکی بەرز لە شلەی تێدایە،کە کاردەکات بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی ڕیخۆڵە ھەروەھا گەدەش لە توشبوون بە برینی گەدە دەپارێزێت.

کولەکە ڕێژەیەکی بەرز لە ڕیشاڵ ھەروەھا ڕێژەیەکی کەم لە کالۆری تێدایە کە بەمەش یارمەتی لەش دەدات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی  برسێتی،کە ئەم کارەش  لەڕێگای بەخشینی ئاو و خواردن بە لەش ئەنجامی دەدات.

٩-کاھو: کاھو ڕێژەیەکی کەم لە کالۆری تێدایە،ھەروەھا دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو کە ئەمەش واکردووە خواردنی ھەستی تێری بە مرۆڤ ببەخشێت، ھەروەھا خواردنێکی زۆر بەسودیشە بۆ دابەزانی کێشی لەش.
ئەو ڕێژە زۆرش لە ڤیتامین "A" کە لە کاھودایە وایکردوە خواردنی بۆ تەندروستی پێست زۆر گرنگ بێت چونکە کەمی ئەم ڤیتامینە لەلەشدا وا دەکات پێست دووچاری زۆر گرفتی تەندروستی ببێتەوە.

١٠-برۆکلی: برۆکلی دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکانی وەک "C,A,B" تێدایە کە کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی کۆلاجین لەلەشدا،ھەروەھا پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست  برۆکلی تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی تێدایە کە بەرنگاری دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دەبێتەوە،پێست لە چرچبوون دەپارێزێت.

١١-بیبەری شیرین: بیبەری شیرین ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ پێست زۆر گرنگن،پێست لە پەڵە و زیپکە ڕزگار دەکات.
ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆریش لە ئاو و ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە ئەگەری توشبوونی مرۆڤ بە مایەسیری و قەبزی کەمدەکاتەوە.


6 ڕۆژ پێشتر - May 16 2018 9:46AM
Print Friendly and PDF
زیاتر